له‌ كوردستانی توركیا مۆرێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سێ هه‌زارو 250 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

تیمێكی شوێنه‌وار له‌ كوردستانی توركیا مۆرێكی كۆنیان دۆزیوه‌ته‌وه‌،كه‌ بۆ سه‌رده‌می ئه‌میر"حیسی" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ته‌مه‌نی سێ هه‌زارو 250 ساڵه‌.

دۆزینه‌وه‌كه‌ له‌و كاته‌ بوو كاتێ تیمێكی شوێنه‌وار به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر (مراد ئاقار) خه‌ریكی پاككرنه‌وه‌ی شوێنه‌وار بوون له‌ شاری ریحانی له‌ كوردستانی توركیا .

دكتۆر ئاقار ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ مۆره‌كه‌ی ئه‌میر حیسی چه‌ند ده‌قێكی بزماری كه‌ به‌زمانی ئه‌كه‌دی نووسراوه‌، دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 3400 ساڵه‌" .

شایانی باسه‌ مۆره‌كه‌ی ئه‌میر حیسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو، كاتێ ناوچه‌كه‌ له‌ ژێر ئیمپراتۆرییه‌تی میتانی بوو له‌ نێوان ساڵانی 1500 پ.ز تا1300 پ.ز  .

ئا- كامران

ژێده‌ر- شه‌هبا پرێس