هه‌ولێر.. یادی ڕۆژی جیهانی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵان كرایه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021.11.20، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیھانی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵان، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌شدار عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و دلێر عبدالله‌، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان، له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڕیوبه‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، ئاهه‌نگێك و كه‌رنه‌ڤالێكی به‌به‌شداری چه‌ندین باخچه‌ی منداڵانی سنوری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر و نمایشكردنی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری كه‌ گوزارشت بوون بۆ ئه‌م بۆنه‌ سازكرد.

له‌و بۆنه‌یه‌دا جگه‌ له‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و نیشاندانی تابلۆی شانۆیی تایبه‌ت به‌ منداڵان، له‌لایه‌ن پارێزگار و به‌رپرسانی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان  خه‌ڵات و دیاری پێشكه‌ش به‌ منداڵان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ كرا كه‌ خزمه‌ت به‌ منداڵان ده‌كه‌ن.