لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 15 کۆچبەر بوونە قوربانی

 

 

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی یۆنان دەبێتە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەر. 

پۆلیسی یۆنان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر، ئۆتۆمبێلێكەیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.

راشیگه‌یاند، 7 له‌ كۆچبه‌ره‌كان كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوون گیانیان له‌ ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون.

هەروەها ڕایگەیاند: شه‌وی ڕابردوو شۆفێرێك ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری له‌ سنووری توركیاوه‌ به‌ره‌و شاری سالۆنیكی یۆنان گواستۆتەوە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، لەئەنجامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆی به‌ كوشكێكی ئاسنینی وه‌رگرتنی باج كێشا، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی هه‌شتی دیكه‌، كه‌ له‌ نێویان ئافره‌تێك هه‌یه‌.

پۆلیسی یۆنان روونیكرده‌وه‌، برینداره‌كان  پێكهاتوون له‌ دوو نیپالیی و پاكستانییه‌ك و ئه‌فغانیه‌ك، جیا له‌وه‌ش شۆفێره‌كه‌ خه‌ڵكی مۆلدۆفی توركیایه‌، گومان ده‌كرێت قاچاخچی بێت.