تویته‌ر دوای چه‌ند كاتژمێرێك لاپه‌ڕه‌ی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌

 

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی (تویته‌ر)، كۆمپانیاكه‌ لاپه‌ڕه‌كه‌ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌.

سه‌یفولئیسلام قه‌زافی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌ فه‌رمی له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا خۆی به‌ربژێر كردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌یفولئیسلام داوای له‌ هاووڵاتییانی لیبیا كردبوو سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ربگرن.

تا ئێستا كۆمپانیای تویته‌ر هۆكاری ڕه‌شكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی سه‌یفولئیسلام كوڕی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا موعه‌مه‌ڕ قه‌زافی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.