کۆڵبەرێکی كورد دوای کوژرانی ئه‌سپه‌كانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ خۆی کوشت


لاوێكی كورد كه‌ خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی نەسوود سەر بە شاری پاوە له‌ كوردستانی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كانی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌كوژرێن ، کۆتایی بە ژیانی خۆی دةهيَنيَت.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 17 یلا 11 ی 2021 ، لاوێكی كورد كه‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ ، به‌ناوی  سرووش ڕەحمانی خەڵکی گوندی “هانەگەرمەڵە” سەر بە شاری نەوسوود و دانیشتووی شاری پاوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، بنەماڵەی سرووش ڕەحمانی بە هۆی هەژاری و قەرزدارییەوە خانووەکەیان لە گرەوی بانکدا بووە و باوکی سرووش تووشی شێرپەنجەیە، سروش بۆ ئەوەی هاوکاری بنەماڵەکەی بکات چەند سەر ئەسپی بە قەرز هێناوە و لە سنووری نەوسوود سەرقاڵی کۆڵبەری بووە کە چەند ڕۆژ پێش هێزەکانی سەرسنوور ئەسپەکانیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولە و کوشتویانە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووه‌: سرووش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تووشی خەمۆکی بووە و ڕۆژی ڕابردوو لە کاتێکدا کە بە تەنیا لە ماڵەوە بووە لە باڵکۆنی ماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.