نرخي خاوی برێنت بە كه‌متر له‌ 80 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە 82 دۆلار و 22 سه‌نت و رۆژەکەی بە 80 دۆلار و 28 سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:34ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،51 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 79 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 76 دۆلار و 99 سەنت فرۆشرا.