ده‌ستنووسێكی كۆنی ته‌وارتی به‌غدادی دۆزرایه‌وه‌

 

پۆلیسی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ توانیویانه‌ ده‌ستنووسێكی ته‌ورات بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ سه‌دان سادان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ‌ئه‌سڵه‌كه‌ی به‌غدادییه‌.

پۆلیسی ئیسڕائیل هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: چه‌ند كه‌سێك له‌ شارۆچكه‌ی فه‌حم ده‌ستگیركراون كه‌ پلانیان داڕشتبوو ده‌ستنووسه‌كه‌ به‌ پاره‌یه‌كی زۆر بفرۆشن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه‌ 4 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.

ده‌ستنووسه‌ به‌ نرخه‌كه‌ له‌ ماڵی تۆمه‌تباره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌ و به‌ تۆمه‌تی دزینی ئاسه‌واری به‌نرخ و گلدانه‌وه‌یان ده‌ستگیركراوه‌.