یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر 4 وه‌زیری حكوومه‌تی سووریا سه‌پاند


یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌م سزای به‌سه‌ر 4 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د سه‌پاند، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ دێت كه‌ یه‌كیتییه‌كه‌ به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌كه‌ ده‌یكات به‌هۆی تێوه‌گڵانی له‌ كوشتنی هاووڵاتییانی سووریا.

یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: بڕیاردرا ناوی چوار وه‌زیری تر زیاد بكه‌ین له‌ لیستی كه‌سایه‌تی و لاینه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ به‌هۆی دۆخی ئێستای سووریا.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌: ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه‌ ناویان ‌له‌ لیستی سزادراون زیادكراوه بریتین له‌ عومه‌ر سالم وه‌زیری بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی به‌كاربه‌ر، پوتڕس حه‌لاق وه‌زیری ڕاگه‌یاندن، محه‌مه‌د سه‌یفه‌دین وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیالا به‌ڕه‌كات وه‌زیری ده‌وڵه‌ت.

به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سووریانه‌ی كه‌ له‌ لیستی سزادراوانن و بۆیان نییه‌ گه‌شت بكه‌ن بۆ 287 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 70 لایه‌ن كه‌ تا ئێستا سڕ كراون.