به‌غدا.. مه‌ڕاسیمی واژۆكردنی نۆبه‌ره‌ی كتێبی د. سیروان سیرینی به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ دووشمه‌ مه‌ڕاسیمی واژۆكردنی كتێبی نۆبه‌ره‌ی د. سیروان سیرینی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ژێر ناوی (التحدیات التی تواجه‌ رسم السیاسات واستراجیات التفیز نحو تنمیه‌ تربویه‌ فی اقلیم كوردستان ـ العراق)   به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی عه‌ڕه‌ب و عێڕاق و پرله‌مانتاران و نوێنه‌ری وه‌زیره‌كان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان به‌ێوه‌ چوو.

له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی د. سیراوان سیرینی به‌ ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند "به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان، جیهان ڕووبه‌رووی چه‌ندین ئاڵنگه‌ری گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ هه‌ر له‌ شه‌ڕی جیهانی دووه‌م كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیان هه‌بوو،بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر زۆربه‌ی وڵاتان یه‌كه‌م هه‌نگاویان له‌ په‌روه‌ده‌ و فێركردن ده‌ست پێ كرد" .
هه‌روه‌ها نووسه‌ر سیروان عه‌بدوڵا گوتی "له‌م كتێبه‌دا له‌ ڕێگه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لدا باس له‌ گرینگی و ڕۆڵی په‌روه‌ده‌ و فێركردن كراوه‌ به‌ شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی بۆ بره‌ودان و پێشڤه‌چوونی وڵات، كتێبه‌كه‌م به‌سه‌ر پێنج وه‌رز دابه‌ش كردووه‌ به‌ تێروته‌سه‌لی باسم له‌ گرینگی و  چۆنییه‌تی هه‌نگاونان بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌".

د. سیروان سیرینی له‌ ساڵی 1966 له‌ ڕواندز له‌ دایكبووه‌ 
- دكتۆرای له‌ فه‌لسفه‌ و سه‌ركردایه‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی مالایا- كوالالمپور ـ مالیزیا له‌ 2020 وه‌رگرتووه‌.
-ماجستێری له‌ سه‌ركرایه‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی سینت میری هه‌رێمی مینسووتا- ئه‌مریكا 2008 به‌ده‌ست هێناوه‌.
- به‌كه‌لۆرۆیس له‌ كارگێری و كار له‌ زانكۆی سینت میری هه‌رێمی مینسووتا- ئه‌مریكا 2007 به‌ده‌ست هێناوه‌.
-دبلۆمی ژمێریاری له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی سینت بول – هه‌رێمی مینسوتا- ئه‌مریكا 2005 به‌ده‌ست هێناوه‌.
دبلۆ هونه‌ری و په‌روه‌دره‌یی له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان – نه‌ینه‌وا 1986 به‌ده‌ست هێناوه‌.
شایانی باسه‌ به‌مزووانه‌ كتێبه‌كه‌ به‌ زمانی كوردیش بڵاو ده‌بێته‌وه‌، سوودێكی زۆری بۆ په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.


ئا- كامران