میسڕ ڤاكسینی دژی كۆڕۆنای به‌رهه‌مهێنا

 

ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی میسڕ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رهه‌هێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژی كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند.

ڤاكسینكه‌ی میسڕ دژی كۆڕنا به‌ ناوی كۆڤی ڤاكسه‌.

ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی میسڕ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ی دژی كۆڕۆنا به‌رهه‌مهاتووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی پێش كۆتاییه‌ كه‌ ئه‌ویش تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر تووشبووانی كۆڕۆنا.

ده‌سته‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ هاووڵاتییان ده‌درێ بۆ ڕێگریكردن له‌ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌.