دهۆك.. سبه‌ی هه‌شته‌مین خوولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم ده‌ست پێده‌كات

سبه‌ی 15-11-2021 له‌ شاری دهۆك به‌به‌شداری 30 وڵات ، هه‌شته‌مین خوولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم ده‌ست پێده‌كات.

له‌م فیستڤاڵه‌دا 94 فلیم به‌شدارن كه‌ له‌ ناویان دا 45 فلیمی كوردی دایه‌و زۆرێك له‌و فلیمانه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار نمایش ده‌كرێن، هه‌موو فلیمه‌كان كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاته‌كان.

 فیستڤاڵه‌كه‌ ،له‌ هۆڵی كۆنگره‌ی زانكۆی دهۆك و هه‌روه‌ها، له‌هۆڵه‌ سینه‌ماییه‌كانی ناوه‌ندی مازی مۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیش بانگێشت كراون.

ئا- كامران