ڤیدیۆ .. هه‌ردوو قۆڵه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌ و ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ ژیان ده‌كات

هێرمسی ڕۆگۆلا،پیاوێكه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو قوڵی له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام به‌ره‌نگاری هه‌موو ئاسته‌نگ و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان ده‌بێته‌وه‌ .

هێرمسی ڕۆگۆلا،هاووڵاتییه‌كی،دانیشتووی كرمنجالۆی ئه‌فریقیایه‌، كاری واده‌كات ، كه‌زۆر كه‌سی ئاسایی ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌و هه‌میشه‌ به‌ ئاسۆیه‌كی ڕوون ده‌ڕوانێته‌ ژیان، له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو قۆڵی نه‌بۆته‌ به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی خۆی مه‌یسه‌ر بكات.

هێرمسی ڕۆگۆلا توانی ژیانی هاوسه‌رگیری بكات و منداڵێكی هه‌یه‌، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی به‌بێ هۆكارێكی دیاركراو لێی جیابۆته‌وه‌ ، هه‌ر له‌به‌رخۆشه‌ویستی بۆ منداڵه‌كه‌ی له‌ ئێستادا هاوسه‌رگیری ناكاته‌وه‌ .

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا هیرمسی ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌ن وزه‌یه‌كی به‌هێز و به‌ توانایه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو قۆڵی نییه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی كاره‌كانی خۆی  به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری له‌ كه‌س بكات، به‌ خۆی ئه‌نجامی ده‌دات.

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم