د.سیروان عه‌بدوڵڵا سیرینی كتێبكی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و فێركردن بڵاوكرده‌وه‌

د.سیروان عه‌بدوڵڵا سیرینی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كتێبكی له‌سه‌رره‌وشی په‌روه‌ردوه‌ به‌ ناوی (التحدیات التی تواجه‌ رسم السیاسات واستراجیات التفیذ نحو تنمیه‌ تربویه‌ فی اقلیم كوردستان –العراق) بى زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان، جیهان رووبه‌روی چه‌ندین ئاڵنگری گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ هه‌رله‌ شه‌ڕی جیهانی دووه‌م كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیان هه‌بوو،بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا گه‌ڕنه‌وه‌ی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر،زۆربه‌ی وڵاتان یه‌كه‌م هه‌نگاویان له‌ په‌روه‌ده‌و فێركردن ده‌ست پێكرد .

نووسه‌ر سیروان عه‌بدوڵڵا له‌رێگه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌كه‌ی دا باس له‌ گرنگی ورۆڵی په‌روه‌ده‌و فێركردن ده‌كات  بو شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی بۆ بره‌و دان و پێشڤه‌چوونی وڵات .

كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر د.سیراوان سیرینی به‌سه‌ر پێنج وه‌رز دابه‌ش كراوه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌لی باس له‌ گرنگی و  چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان پێش بكه‌وێت .

د. سیروان سیرینی له‌ ساڵی 1966 له‌ رواندز له‌ دایك بووه‌

-دكتۆرای له‌ فه‌لسفه‌و سه‌ركردایه‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی مالایا- كولالمبور – مالیزیا له‌ 2020 وه‌رگرتووه‌.

-ماجستێری له‌ سه‌ركرایه‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی سینت میری ولایه‌تی مینسوتا- ئه‌مریكا 2008 به‌ده‌ست هێناوه‌.

- به‌كه‌لۆرۆیس له‌ كارگێری و كار له‌ زانكۆی سینت میری ولایه‌تی مینسوتا- ئه‌مریكا 2007 به‌ده‌ست هێناوه‌.

-دبلۆم ژمێریاری له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی سینت بول – وه‌لایه‌تی مینسوتا- ئه‌مریكا 2005 به‌ده‌ست هێناوه‌.

دبلۆ هونه‌ری و په‌روه‌دره‌یی له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان – نه‌ینه‌وا 1986 به‌ده‌ست هێناوه‌.

شایانی باس به‌م زووانه‌ كتێبه‌كه‌ به‌ زمانی كوردیش بڵاوده‌بێته‌وه‌، سوودێكی زۆری بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

ئا- كامران