رێبه‌ری شوێنی كێلگه‌ مینه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن ده‌زگای گشتیی كاروباری مین بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ری شوێنی كێلگه‌ مینه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌.

رێبه‌ری شوێنی كێلگه‌ مینه‌كان به‌ دیزاینێكی جوان و به‌تیراژی (1500) كه‌ (62) لاپه‌ڕه‌ له‌ خۆده‌گرێت، له‌ ڕێبه‌ره‌كه‌دا سه‌رجه‌م ناوچه‌ پیسبووه‌كان به‌مین و ته‌قه‌مه‌نیی و پاشماوه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نیشانكراون.

ئا- كامران