سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادە مەنسور قادر ئاغا

بەناوی خودای بەخشندە و مهیرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری مەنسور قادر ئاغا،

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دلسۆزی گوڵان(مەنسور قادر ئاغا) برای دوو شەهید و ئامۆزای شەهیدان (عەبدوڵڵا ئاغا و فەتاح ئاغا و دكتۆر رزگار)مان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە مەنسور بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

4ی تشرینی دووەمی 2021

…...............................

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید ناڤخۆش محەمەد زێباری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی شەهید ناڤخۆش محەمەد زێباری،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی شەهیدی كوردستان ناڤخۆش محەمەد زێباریمان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

4ی تشرینی دووەمی 2021

..................................

برقية تعزية مقر البارزاني لعائلة الراحل ابو رامز الفيلي

بسم الله الرحمن الرحيم

عائلة وذوي الفقيد مرتضى رضا غلام المحترمون،

بمزيد من الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة الشخصية الوطنية البارزة

واحد داعمي الحركة التحررية الكوردستانية الراحل

(مرتضى رضا غلام ) المعروف ب(ابو رامز الفيلي).

بهذا المصاب الجلل، نشاطركم الأحزان و نتقدم لكم ولجميع إخوتنا الكورد الفيليين بأحر التعازي وخالص المواساة، سائلين المولى عزوجل الرحمة والغفران وجنات الخلد للفقيد ولكم الصبر والسلوان.

انا لله وانا اليه راجعون

مقر البارزاني

٤تشرين الثاني ٢٠٢١