Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:54

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مام ھێرش و ئازاد عەبدولواحید دەکات

کوردستان TV
100%


 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مام ھێرش جەبار و ئازاد عەبدولواحید دەكات.

ھەڤاڵی بەڕێز مام ھێرش جەبار

بەداخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (نەسرین نەجمەدین)مان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێز و ‌ تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

___________________

 

ھەڤاڵی بەڕێز ئازاد عەبدولواحید

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (حەمید مەجید مستەفا)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانه‌وادە و ته‌واوی کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.