به‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان فیستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ سۆران و رواندز كۆتایی هات


له‌ رۆژانی 28-29-30/10/2021 یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ سۆران و رواندز به‌رێوه‌ چوو، له‌م فیستیڤاڵه‌دا هه‌شت گرووپی شانۆیی له‌ شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی ، كه‌ركووك،ده‌ربه‌ندیخان ، دهۆك،پیره‌ مه‌گروون،كۆیه‌ و سۆران )


له‌ كۆتایی فیستیڤاڵ باشترینه‌كانی فیستیڤاڵ خه‌ڵات كرا،كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كه‌ته‌ری كچ درا به‌ خاتوو (بێگه‌رد سه‌لیم) له‌ شانۆی تابووت له‌ تیپی شانۆیی پیره‌مه‌گروون (سلێمانی).

باشتیرین ئه‌كته‌ری كوڕ سێ ئه‌كته‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسانگاندنه‌وه‌ پاڵێوران كه‌ بریتیین  له‌ فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ ئه‌مین له‌ شانۆی (نامه‌كانی ده‌ریا) كۆیه‌، حه‌مه‌ی شانۆ له‌ شانۆی (تێ هه‌ڵده‌ شه‌ق) گرووپی شانۆی دیالۆگ  له‌ كه‌ركووك، مسته‌فا كه‌ریم له‌ شانۆی (به‌تۆ چی)  سۆران، خه‌ڵاته‌كه‌ درا به‌ (حه‌مه‌ی شانۆ) له‌ گرووپی شانۆی دیالۆك له‌ كه‌ركووك.

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان, سێ نمایش پالێوران كه‌ بریتین له‌ شانۆیی (تێ هه‌ڵده‌ شه‌ق) له‌ ده‌رهێنانی حه‌مه‌ی شانۆ له‌ گرووپی شانۆی دیالۆك كه‌كووك ، شانۆگه‌ری (بێ بار) له‌ ده‌رهێنانی (شه‌ماڵ سه‌ید ئه‌حمه‌د) له‌ تیپی شانۆیی ده‌ربه‌ندیخان، شانۆگه‌ری (كێ دێ مریت)له‌ ده‌رهێنانی هه‌لكه‌ت ئیدریس رێڤه‌به‌ریا هونه‌ری شانۆی دهۆك.

خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی درا به‌ دوو ده‌رهێنه‌ر كه‌ بریتین له‌ شه‌ماڵ سه‌ید  ئه‌حمه‌د له‌ تیپی شانۆی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌لكه‌ت ئیدریس دهۆك.

خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌ و ده‌ق, سێ نمایش پاڵێوران كه‌ بریتین له‌ شانۆگه‌ری (بێ بار) تیپی شانۆی ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌كردنی (ئاراس عه‌بدولڕحمان) ، شانۆی (نامه‌كانی ده‌ریا) گرووپی شانۆی بۆ شانۆی شه‌قام بیرۆكه‌ی (هونه‌ر تاهیر), شانۆی (تاونباری بێ تاوان) سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بیرۆكه‌ی (ئاكام ئیدریس), خه‌ڵاته‌كه‌ش درا به‌ (هونه‌ر تاهیر) له‌ شانۆی (نامه‌كانی ده‌ریا) له‌ گرووپی شانۆی بۆ شانۆی شه‌قام بیرۆكه‌ی (هونه‌ر تاهیر), 
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن پێكهاتبوو له‌ هونه‌رمه‌ندان:
هونه‌رمه‌ند د.نیاز له‌تیف.
هونه‌رمه‌ند ته‌لار هیرانی .
هونه‌رمه‌ند مه‌سعوود عارف.
شانۆگه‌رییه‌كان  له‌ (سۆران ، رواندز ، دیانا ،بێخاڵ ،جوندیان )نمایش كران.
هه‌ر له‌ میانی فیستیڤاڵه‌كه‌دا
 - پانێڵێك له‌لایه‌ن (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د ، م.هونه‌ر تاهیر)  پێشكه‌ش كرا.
- سیمنارێكی شانۆیی له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گری شانۆ (حه‌مه‌ سوار) پێشكه‌ش كرا. 
شایانی باسه‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان سپۆنسه‌ری فیستیڤاڵه‌كه‌ بوو.

ئا- كامران

jpg