وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕیارێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌نزین ده‌رده‌كات


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا لێخۆشبوونی مۆڵه‌ت بۆ هه‌موو كۆمپانیایه‌ك بكات كه‌ بیه‌وێ به‌نزین هاورده‌ بكات.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی، بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌خشینی مۆڵه‌ت به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ده‌توانن به‌نزین هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌: داوا له‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خوازیاری هاورده‌كردنی به‌نزینن، داواكاری خۆیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بكه‌ن.