سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی کرد.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیی چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە کوردستان ئەنجام داوە. 

شاندی ڕێکخراوی LDS ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا .

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی هاوکاریکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنەکانیان کرایەوە.