مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی دەکات و ڕای دەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ خزمتکردنی کەسوکاری شەهیدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خێزان و بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی کرد.

سەرۆکی حکوومەت ستایشی قوربانیدان و لەخۆبردوویی و نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان.

لە بەرامبەردا بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە کەسوکاری شەهیدان دەربڕی.

١٣٣