لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازیدا مووچەی 11 هەزار کەس بە تەواوی بڕدراوە

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی مووچەی 11 هەزار کەس بە تەواوی بڕدراوە.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون، بە کوردستان24ی راگەیاند : لە پڕۆسەی چاکسازی کۆمەڵێك هەنگاوی باشمان بڕیووە و 460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی نزیکەی 21 هەزار مووچە راگیراوە کە 11 هەزاریان بە تەواوەتی بڕدراون.

كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌ ته‌واوی سێكته‌ره‌كاندا و تایبه‌ت له‌مووچه‌ی نایاساییدا ده‌ستی به‌ چاكسازی كردووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مووچه‌ی هه‌زاران مووچه‌ خۆری نایاسایی بردڕاوه‌ و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .