لێخۆشبوونى 15% قه‌رزى كاره‌با تا كۆتایی ئه‌مساڵ بەردەوام دەبێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی لێخۆشبوونى 15%قه‌رزى كاره‌با بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: دوابه‌دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ لێخۆشبوون له‌ 15% پاره‌ى قه‌رزى كاره‌با، كه‌ له‌ 1/11/2021 ده‌ستپێده‌كات و تا 31/12/2021 به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكى باشه‌ و هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوودى لێوه‌ربگرن و ده‌توانن له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 1/11/2021 سه‌ردانى بنكه‌كانى وه‌رگرتنى پاره‌ى كاره‌با بكه‌ن و پاره‌كانیان بده‌ن.

كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هه‌روه‌ها ئاگادارى هاوشانى كاره‌با ده‌كه‌ینه‌وه‌ لێخۆشبوونه‌كه‌‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ بەردەوام دەبێت و ساڵى داهاتوو رێكارى پێویست بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر.