دوو له‌ مه‌ترسیدارترین تیرۆریست له‌ به‌غدا ده‌ستگیر كران

 

تۆڕی هه‌واڵی ئه‌منیی عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆرستی له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ دوو له‌ مه‌ترسیدارترین تیرۆریست ناوهێنراون.

تۆڕی هه‌واڵی ئه‌منیی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا/كه‌رخ له‌ لیوای 24 و به‌هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری به‌غدا توانرا دوو تیرۆریست له‌ ناوچه‌ی ئه‌بوو غرێب له‌ باشووری به‌غدا ده‌ستگیر بكرێن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ناوی تیرۆریسته‌كان و تاوانه‌كانیان نه‌هێنراون، به‌ڵام تێیدا هاتووه‌‌: هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ داواكراو بوون به‌پێی ماده‌ی ¼ له‌ یاسای تیرۆر و به‌ دوو له‌ مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كان دیاریكرابوون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه‌ ئێستا ڕاگیراون و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی توندترین سزا.