له‌ترسی هێرشی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان 110 خێزانی گونده‌كانی دیاله‌ ناوچه‌كانیان جێهێشت

110 خێزانی چه‌ند گوندێك له‌ باكووری شاری به‌عقوبه‌ له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌ له‌ترسی هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ناوچه‌كانیان جێهێشتووه‌و به‌شێكی زۆریان له‌نێو مزگه‌وتی ناوچه‌كانی قاتون له‌ به‌عقوبه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر گوندی ره‌شاد و تیایدا 15 كه‌س كوژران و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لجدید، سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كانی پارێزگای دیاله‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 110 خێزانی چه‌ند گوندێك له‌ باكووری شاری به‌عقوبه‌ له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌ له‌ترسی هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ناوچه‌كانیان جێهێشتووه‌.

دوای هێرشی سه‌ر گوندی ره‌شاد، میلیشیاكان زنجیره‌یه‌ك هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان كرده‌ سه‌ر گوندی نه‌هر ئیمام و 11 كه‌سیان كوشت و ئاگریان له‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی و مزگه‌وتێك و چه‌ند ئۆتۆمبێلێك و حه‌وت ماڵ به‌ردا.

22

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ داو كه‌ سه‌رجه‌م خێزانه‌ ئاواره‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كانی قاتون له‌ به‌عقوبه‌ رۆیشتوون و به‌شێكی زۆریان له‌نێو مزگه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ماونه‌ته‌وه‌.