مانچسته‌ر سیتی ماڵئاوایی له‌ جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگڵته‌را كرد


یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی چوار وەرزی ڕابردووی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد، ئەویش دوای دۆڕانی لە قۆناغی شازدە بە یانەی وێستهام یونایتدی میوانداری بە جیاوازی لێدانی سزای یەكلایی كەرەوە.
 یارییەكە لە یاریگای ئۆڵۆمپی لەندەن بەڕێوەچوو، لە هەر چوار گێمی یاسایی و زیادكراوی ڕووبەڕوو بوونەوەكەدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، بۆیە پەنابرایە بەر لێدانەكانی سزای یەكلایی كەرەوەو لە ئەنجامدا، وێستهام یونایتد بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ‌ گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێناو گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی، مانچستەرسیتیش نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد .