لیڤەرپول گەیشتە قۆناغی هەشتی جامی ئینگڵته‌را


لە قۆناغی شازدەی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپول سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی پرێستۆن نۆرت ئێندی پلە یەكی میوانداری بردەوەو گەیشتە قۆناغی هەشت.
 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستودوودا، ناوەڕاستكاری ژاپۆنی تاكومی مینامینۆ گۆڵێكی بۆ لیڤەرپول تۆماركرد.
 پاشان دیڤۆك ئۆریگی بەلجیكی گۆڵی دووەمی تیپی میوانی لە خولەكی هەشتاوچوار بەدەستهێنا، بەم بردنەوەش لیڤەرپول گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی كاراباو كەپ و پرێستۆن نۆرت ئێندیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد .