نرخی نەوت دابەزی

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2021،  لە بازاڕەكانی جیهاندا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لەكاتێكدا دوێنێ چوارشەممە بە 83 دۆلار و 87 رۆژەكەی تەواو كرد.
هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی‌ خاوی ئەمریكی گەیشتە 81 دۆلار و 89 سەنت.