عێراق 38 منداڵی خێزانی داعش ڕه‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌كاته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م عێراق 38 منداڵی خێزانی چه‌كداری داعشی به‌ڕه‌گه‌ز ئازه‌ربایجان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی دادی عێراق و باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ به‌غدا توانیویانه‌ 38 منداڵی خێزانی چه‌كدارانی داعش ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گرتووخانه‌كانی عێراقیان جێهێشت و به‌ره‌و وڵاته‌كانیان گه‌ڕانه‌وه‌.

عێراق هه‌روه‌ها پێشتر له‌ مانگی یه‌كی پارساڵدا 112 منداڵی تر له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان كردبووه‌وه‌ كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو‌ له‌ گرتووخانه‌كانی عێراق زیندانی كرابوون.