وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەم هێنان لەوێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان لەحەسیرە گەشتە 155 مێگاوات

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لەمانگی (٥) ئەم ساڵ ویستگەكە دەستی بەبەرهەم هێنان كرد ئێستا بەرهەم هێنان لەوێستگەكە گەشتوەتە (١٥٥ مێگاوات )

ڕاشیگه‌یاند: وێستگەی بەرهەم هێنانی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان یەكێكە لەپرۆژە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم وێستگەیە كارەبا لەو غازە بەرهەم دەهێنێت كەپێشتر بەفیڕۆ دەچوو