ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ی قەرزی کرێی کارەبا

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تاکوو 31/12/2021، بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە".

ڕاشیگه‌یاند: هەروەها سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستە روو کە بڕیارەکە لە رێککەوتی 1/11/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لە ساڵی ڕابردوودا بە هەمان شێوە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی هەبوو بۆ داشکاندنی قەرزی ئاو و کارەبا و پێشینەکان.