لە سودان کودەتاى سەربازى روویدا


لە سوودان گرووپێکی سەربازیی کاتەکانی بەیانی سەرکردەی ئەو پارتانەیان دەستگیرکرد کە هاوبەشی حکوومەتی هاوپەیمانیین کە وڵات بەڕێوەدەبات.

بەپێی ئەو زانیاریەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە گەواهیدەران وەریگرتووە لە دوای دەستگیرکردنی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی لە دەسەڵات لە هەندێک ناوچەی خەرتوم خۆپیشاندان دەستی پێ کردووە.

لەنێو ئەوانەی دەستگیرکراون سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە حەمدوک و بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئازادی و گۆڕان هەن کە هاوپەیمانی دەسەڵاتن لەو وڵاتەدا.

لە دوای هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە لە خەرتومی پایتەخت خۆپیشاندان دەستی پێ کردووە و خۆپیشاندەران لە هەندێک ناوچەدا، رێگای هاتوچۆیان داخستووە و تایەی ئۆتۆمبێل دەسووتێنن.

هاوکات وەزارەتی راگەیاندن لە سوودان رایگەیاند کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەروەری و ژمارەیەک وەزیری حکوومەتی راگوزەر لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستگیرکراون.

هەروەها لە دوای ئەو جموجۆڵە سەربازییە، هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن پچڕان.