لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی مانچێستەر یونایتدی گۆڵباران کرد


 محەممەد سەڵاح توانی ببێتە یەکەم یاریزان کە بتوانێت لە پرێمیەر لیگ و لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ھاتریک لە یانەی مانچێستەر یونایتد تۆمار بکات.

لە کۆتا یاریی ھەفتەی نۆیەمی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا پرێمیەر لیگ، یانەی لیڤەرپول بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی مانچێستەر یونایتدی بردەوە.
یانەی مانچێستەر یونایتد، کە بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە ماوەی ھەفتەکانی رابردوودا لە پلەی شەشەم دابوو، میواندارێتی یانەی لیڤەرپولی کرد کە لەگەڵ چێڵسی و مانچێستەر ستی رکابەری پێشەنگی خولەکە دەکات.
لیڤەرپول، نیوەی یەکەمی یارییەکەی بە گۆڵەکانی نابی کەیتا، دیێگۆ جۆتا و دوو گۆڵی محەمەد سەڵاح بە ئەنجامی ٤-٠ بردەوە.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە محەمەد سەڵاح توانی بۆ جاری سێیەم تۆری مانچێستەر بھەژێنێت و ببێتە یەکەم یاریزان کە بتوانێت لە پرێمیەر لیگ و لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ھاتریک لە یانەی مانچێستەر یونایتد تۆمار بکات.
سەڵاح، کە ژمارەی گۆڵەکانی لە پرێمیەر لیگ گەیاندە 170 گۆڵ، ئەستێری ھەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و یانەی چێڵسی دیدێ درۆگبای تێپەڕاند و بوو بە گۆڵکاری یاریزانە ئەفریقییەکانی خولەکە.
بەم ئەنجامە، لیڤەرپول، ژمارەی خاڵەکانی بۆ21 خاڵ بەرز کردەوە و پارێزگاری لە پلەی دووەمی خولەکە کرد و مانچێستەر یونایتد بە 14 خاڵ کشایەوە بۆ پلەی حەوتەم.