نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو به‌ 85 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85  دۆلار و 40 سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوه‌.
 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25 ی 10 ى 2021 ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و40 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش( ته‌كساس) به‌ 84 دۆلار  و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌م نرخه‌ی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌راورد به‌رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ .

لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.
 

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز