له‌ ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك 575 به‌ندكراو هه‌ڵاتن

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له‌ پارێزگای ئۆیۆ له‌ نێجیریا، 575 به‌ندكراو هه‌ڵاتن.

گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی گرتووخانه‌كان له‌ پارێزگای ئۆیۆ، ئۆلانرێواجو ئانجۆرین، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، دوێنێ شه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی ئابۆڵۆنگۆ و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ 837 به‌ندكراو هه‌ڵاتوون.

ئۆلانرێواجو ئانجۆرین باسی له‌وه‌ش كردووه‌، 262 له‌ سزادراوه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه‌ و هێشتا 575یان دەستگیرنەکراونەتەوە و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.

ئانجۆرین ئاشكراشی كردووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له‌ هێرشه‌كه‌دا برینداربوون.