سمۆره‌كان ئاماده‌كاریی بۆ وەرزی زستان دەکەن

له‌گه‌ڵ هاتنی وەرزی پاییزدا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك

سمۆره‌ شیرینه‌كانی پاركی نیشتمانیی دۆڵی مونزور لە قه‌زای ئۆڤاجك سەربه‌ پارێزگای دێرسم، له‌گه‌ڵ هاتنی وەرزی پاییزدا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك له‌ژێر خاك و له‌ كولانه‌كانیاندا، وه‌ك ئاماده‌كارییەک بۆ وه‌رزی زستان.

قه‌زای ئۆڤاجك كه‌ به‌ سروشتی دڵڕفێن، شوێنه‌واری مێژوویی و ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتووری ناوی ده‌ركردووه‌، هه‌زار و 500 مه‌تر له‌ ئاستی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و هه‌ر وه‌رزه‌ و به‌ ره‌نگێك خۆی ده‌نوێنێ و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاریی وه‌ك چه‌مه‌كانی مونزور، دۆڵی مه‌رجان، كوێستانی كه‌پر و تاڤگه‌ی كرك مه‌ردیڤان له‌خۆ ده‌گرێت.

پاركی نیشتمانیی دۆڵی مونزور كه‌ چه‌ندین جۆر داری تیادایه‌ و چه‌ندین ئاژه‌ڵی تیادا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، سمۆره‌كانی ئه‌م پاركه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك له‌ژێر خاك و له‌ كولانه‌كانیاندا وه‌ك ئاماده‌كارییەک بۆ وه‌رزی زستان.

ئه‌م سمۆرانه‌ به‌ڕوو، كه‌ستانه‌ و گوێز له‌ شوێنی جیاواز ده‌شارنه‌وه‌ یاخود ده‌یانگوازنه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ چالاكی دان ده‌بنه‌ هاوكار له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌وره‌بوونی دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌.