سبه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت

سبه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت و به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشووه‌ و بێ لێبڕین ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، بێ لێبڕین ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (10) ده‌كرێت .

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.