یانزه‌ تابلۆی پیكاسۆ به‌ زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلار فرۆشران

11 تابلۆی هونه‌رمه‌ندی ئیسپانی بابلۆ پیكاسۆ له‌ فرۆشتنێكی ئاشكرادا به‌ زیاتر 100 ملیۆن دۆلار فرۆشران.

خانه‌ی (سوزبیز) بۆ فرۆشتنی ئاشكرا له‌ ساڵیادی 140 ساڵه‌ی له‌ دایك بوونی پیكاسۆ له‌ میوانخانه‌ی بیلاجیو له‌ لاس فیگاس كۆمه‌ڵێك له‌ تابلۆكانی پیكاسۆی فرۆشت.

هونه‌رمه‌ندی ئیسپانی له‌ 25 ئۆكتۆبه‌ری 1881 له‌ مالقای ئیسپانیا له‌ دایك بووه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- عه‌ربیه‌ نیوز