به‌هۆی كۆرۆناوه‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س له‌ پیرۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی پیرۆ له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 10 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌م جۆره‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 200 هه‌زار و سێ كه‌س.

هه‌ر له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 539 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون و به‌مه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 194 هه‌زار و 132 كه‌س كه‌ دوو ملیۆن و 172 هه‌زار و 319 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه‌.

دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ نزیكه‌ی 33 ملیۆن كه‌سه‌ و تاكوو ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 33 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س به‌كارهێندراوه‌ و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینیش بۆ 14 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س ته‌واو بووه‌.

پیرۆ له‌ دوای به‌ڕازیل زۆرترین گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تیادا تۆمار كراوه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور.