ئه‌مریكا سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده‌ی له‌ سوریا كوشت

له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده‌  له‌ سوریا كوژرا.

رائید جۆن ریگسبی، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده‌ به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید مه‌تر له‌ سوریا كوژرا.

گوته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا گوتی: بۆردومانه‌كه‌ له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ (دڕۆن) له‌ جۆری qm9- ئه‌نجام دراوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، هێشتا رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه‌ و سوریا وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ هێرشكردن به‌كارده‌هێنێ.