به‌ ڤیدیۆ .. راوكردنی ماسییه‌ك كێشه‌كه‌ی 2000 كیلۆیه‌

له‌ شاری سبته‌ی مه‌غریب،له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ماسیگره‌كان ماسییه‌كیان راوكردووه‌ كه‌ كیشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2000 كیلۆگرامه‌.

ماسییه‌كه‌ له‌ جۆری (مولا مولا)یه‌،به‌ قوڕسترین و گه‌وره‌ترین ماسی هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌تائێستا بینرا بێت .

زانای ده‌ریاوانی ئینریك ئوستال رایاگه‌یاند " هه‌وڵمان دا ماسییه‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌رزاووێكی 1000 كیلۆی دابنێین، به‌ڵام ماسییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ قورس بوو خه‌ریك بوو ته‌رازووه‌كه‌ بشكێنێت".

شایانی باسه‌،ماسییه‌كه‌ درێژییه‌كه‌ی 3.2 مه‌تر بوو پانی 2.9 مه‌تر بوو كێشه‌كه‌شی نزیكه‌ی 2000 كیلۆگرام بوو.

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌لمه‌یادین