قڕژاڵێك دۆزرایه‌وه‌ ته‌مه‌نی 100 ملیۆن ساڵه‌ ..!

لێكۆله‌وه‌رانی كه‌نه‌دا و چین و ئه‌مریكا رایانگه‌یاند"قڕژاڵێكان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌، ته‌مه‌نی 100 ملیۆن ساڵه‌ و مێژووه‌كه‌شی بۆ سه‌رده‌می ته‌باشیری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ ساڵی 2015 له‌ نزیك شاری میتكیینای مینمار پارچه‌ یاقوتێك له‌لایه‌ن كرێكارانی خه‌ڵوزی به‌ردین دۆزرایه‌وه‌ ،زێرینگرێك پارچه‌ یاقوته‌كه‌ی له‌ كرێكاره‌كان كڕی و ڕاده‌ستی لێكۆڵه‌وه‌رانی كرد.
دواتر له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی تیشكی سینیی ،توانیان ته‌مه‌نی ئه‌و قڕژاڵه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن كه‌ له‌نێو یاقوته‌كه‌دا هه‌بووه‌ و قه‌باره‌كه‌ی ته‌نیا پێنج ملیمه‌تره‌ .

11

قڕژاڵه‌كه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌جه‌سته‌ی دایه‌ هه‌یه‌ وه‌كو كۆئه‌ندانی هه‌ناسه‌دان و كۆئه‌ندامی ده‌م و چاوی ، تا ئێستا پارێزراوه‌ .

لێكۆله‌وه‌ران تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ په‌یكه‌ری قڕژاڵه‌كه‌ زۆر له‌ قڕژاڵه‌ نوێییه‌كان ده‌چێت ،یه‌كێكیشه‌ له‌و قڕژاڵانه‌ی كه‌ له‌ ئاوی شێدار ده‌ژیت.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سپۆتینگ