10 هۆكاری هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ لای پیاوان

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ بزانه‌

دكتۆر "جامین براهمبهات" پسپۆر له‌ نه‌شته‌گه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌رلاندو هیلس" سه‌رۆكی زانكۆی فلۆریدا ده‌ڵێت" پیاوان تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ ده‌بن " ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی دكتۆر كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر "جامین براهمبهات" رایگه‌یاند" نه‌خۆشێكی پیاوم  له‌لایه‌ تائێستا دووجار له‌سه‌ر یه‌ك تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ بووه‌ ".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌و نه‌خۆشه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌دان ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی  نه‌خۆشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ ده‌بن ".

له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ دكتۆر براهمبات به‌ 10 رێنمایی ئامۆژگاریمان ده‌كات:

1-پێناسه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ:

بریتییه‌ له‌ تووشبوونی و هه‌وكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ كه‌ كار له‌ رێره‌وه‌ی میزه‌ڕۆ ده‌كه‌ن، هه‌وكردنه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی به‌كتریایه‌وه‌ ده‌بێت ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێره‌وی میز و گورچیله‌ و پرۆستات ده‌بێت.

2-ئایا  جیاوازی هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ له‌ نێوان  ئافره‌تان و پیاوان دا هه‌یه‌؟

به‌هۆی كورتی رێره‌وی  میزكردنی له‌لای ئافره‌تان ، رێژه‌ی تووشبوونی ئافره‌تان به‌هه‌وككردنی میزه‌ڕۆ له‌ پیاوان زیاتره‌ .

3-  تووشبوونی پیاوان به‌ هه‌وككردنی كۆئه‌ندامی میز كردن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات؟

22

ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 50 ساڵه‌ زیاتر تووشی هه‌وككردنی كۆئه‌ندامی میزه‌رڕۆ ده‌بن له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ خوار 50 ساڵی دایه‌ ،به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی پرۆستات ،زیاتر له‌ جارێك تووش ده‌بن. زۆرجار ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بێت یاخود تووشی نارێكی له‌ شه‌كره‌ی خوێن یان تووشی نه‌خۆشی بڕبڕه‌ی پشت بێت.

4-نیشانه‌كانی تووشی به‌ هه‌وككردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕو بوون چین؟

له‌كاتی میزكردن هه‌ست به‌ سوێ بوونه‌وه‌ ده‌كرێت، بوونی خوێن له‌گه‌ڵ میزدا، بوونی بۆنێكی ناخۆشی میز، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، هه‌ستكردن به‌ سه‌رمابوون ، بوونی ئازاری سك ..

5- چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێن، كه‌ تووشی هه‌وككردنی میزه‌ڕۆ بوون؟

له‌ رێگه‌ی پشكنینی میزه‌وه‌ ده‌بێت ، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت چ جۆره‌ به‌كتریایه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ی زیاتر ناسراوه‌ بۆ به‌كتریای قۆلۆنه‌ ،دوای ده‌ست نیشان كردنی ده‌ست ده‌كرێت به‌ چاره‌سه‌ر كردن.

6- چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ بوون؟

له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ هاوككردن، كه‌ زیاتر له‌ رێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ ده‌بێت.به‌ڵام هه‌ندێك له‌ به‌كتریاكان زۆر به‌هێزن ته‌نیا له‌رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه‌ ده‌بێت ، بۆماوه‌ی 7-10 به‌رده‌وام ده‌بێت.

7-ئایا ده‌كرێت  كه‌سی تووش بوو به‌ ده‌رمانی سروشتی و ماڵی چاسه‌ر وه‌ربگرێت؟

ئه‌و پیاوانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوون ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت  به‌خۆیان خۆیان  چارسه‌ر بكه‌ن چونكه‌ وه‌رگرتنی هه‌ر ده‌رمانێك به‌بێ رێنمای پزیشك كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت .

8- ئه‌و هه‌نگاوانه‌ چین بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی مێزه‌ڕۆ نه‌بین؟

خاوێنی ئاوده‌ست و گه‌رماوه‌كان ، فاكته‌رێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له‌م نه‌خۆشییه‌ ، خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ له‌ بڕێ پێوست له‌ ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان ،هه‌ركاتێ پێویستت بوو میز بكه‌یت ،هه‌رگیز دوای نه‌خه‌یت.

9-كاریگه‌ری هه‌وككردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌:

تووش بوون به‌نه‌خۆشی هه‌وككردنی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ بۆ چه‌ندین جار كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێره‌وی میزكردنه‌ له‌سه‌ر خۆ بێت واته‌ میزكرنه‌كه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێت .

10-ئه‌و هه‌نگاوانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ كه‌سی تووش جێبه‌جێ بكات كاتێ بۆ یه‌كه‌مین جار تووش ده‌بێت؟

وه‌رگرتنی ده‌رمانی پێویست خوارنی به‌ پێی رێنماییه‌كانی دكتۆر،پشكنینی گشتی بۆ جه‌سته‌ت پێویسته‌ له‌ هه‌مان كاتدا، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر زۆرگرنگه‌ .

ئا- كامران

ژێده‌ر-سی ئێن ئێن