شاژن ئه‌لیزابێت له ‌نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌

 

كۆشكی شاهانه‌ی پاكینگهام ئاشكرای كرد، شاژن ئه‌لیزابێتی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا /95 ساڵ/ له‌سه‌ر پێشنیاری دكتۆره‌كان شه‌وی چواشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پشوو و چاره‌سه‌ری.

كۆشكی شاهانه‌ی پاكینگهام هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌م پزیشكه‌كان پێشنیاریان بۆ شاژن ئه‌لیزابێت كردبوو چه‌ند ڕۆژێك پشوو وه‌ربگرێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ پشكنینی پزیشكی شه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه.

ئاشكراشی كرد، پێش نیوه‌ڕۆ پێنجشه‌م دوای ئه‌نجامدانی پكشنینه‌كان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، شاژن ئه‌لیزابێت به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كۆشكی ویندسۆر.‌

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا شاژن ئه‌لیزابیتی ته‌مه‌ن 95 ساڵ ڕه‌تی كردبووه‌وه‌ خه‌ڵاتی (پیری ساڵ) وه‌ربگرێ ئه‌م خه‌ڵاته‌ش وه‌ك پاداشت و ڕێزلێنانێك ده‌به‌خشرێ به‌ پیرترین كه‌سایه‌تی جیهان، شاژن ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ شایسته‌ی ئه‌و نییه‌ تا وه‌ری بگرێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تۆم لینگ پیكه‌ر یاریده‌ری سكرتێری تایبه‌تی شاژن ڕایگه‌یاندبوو، شاژن پێی وایه‌ ته‌مه‌نی ڕاستی مرۆڤ ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه‌ كه‌ خۆی هه‌ستی پێ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و پێی وابووه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ ئاستی ئه‌ودا نییه‌ و ناتوانێ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ قبووڵ بكات.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ شاژن پێشنیاری كردبوو خه‌ڵاته‌كه‌ شایسته‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری تره‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا جۆن مێجه‌ر، یان ژنه‌ فلیمساز ئۆلیفیا دی هافیلاند یاخود هونه‌رمه‌ند دیڤید هۆكنی.