وه‌ڵامی ده‌نگۆی ته‌ڵاقدانی نانسی عه‌جره‌م ده‌درێته‌وه‌

 

دكتۆر فادی هاشم هاوسه‌ری گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی نانسی عه‌جره‌م وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ جودابوونه‌وه‌یان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

فادی ڕایگه‌یاند: نانسی ئه‌مانه‌ته‌ لای من و نازانم هه‌واڵی ته‌ڵاقدانی له‌كوێ هاتووه‌ و چۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ نانسی هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ تا جیابوونه‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زۆر دڵخۆشن و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له‌یه‌ك ماڵدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

جێی باسه‌ فادی هاشم و نانسی عه‌جره‌م له‌ ساڵی 2008وه‌ هاوسه‌ری یه‌كترن و 3 كچیشیان له‌نێواندا هه‌یه‌.