ڕاپەڕین.. پڕۆسەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پڕۆسەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەخرێتە کار و شارەزایانی بوارەکە ئەرکی دانانیان پێ سپێرداروە.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی یەکەمی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لە ڕاپەرین لە لایەن شارەزایانی بوارەکە بۆ ئەو ژمێرکارانە باسکرا کە ئەم ئەرکەیان پێسپێردراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پرۆسەکە لە چوارقوڕنە، حاجیاوا و سەنگەسەر جێبەجێ دەکرێت و ئەندازیار بەختیارعوسمان کەریم، ڕێباز ئەشرەف شەریف ئەندامانی لیژنەی تۆڕی زیرەکی سلێمانی سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکەن.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە: پرۆسەی لینککردنی پێوەری زیرەکی کارەبا دوای بەستنی قوناغێکی گرنگی پڕۆژەکەیە، کە بەهۆیەوە لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە مامەڵە لەگەڵ هاوبەشانی کارەبا دەکرێت.