بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیان لەدەستدەدات

 لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆودا لە ڕێگەی سەرەکی زەڕایەن-دەربەندیخان کەسێک گیان لەدەستدەدات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەزوور ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی یەکەمی 2021 ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە ڕێگەی سەرەکی زەڕایەن-دەربەندیخان ڕوویدا.

هەروەها هاتووچۆی شارەزوور ڕایگەیاند لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و  کەسێکیش برینداربوو.

ڕاشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری  توێتا کراون بووە، شۆفێرەکە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێكیش بەسەختی برینداربووە.

جێی باسە، زۆربەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئەنجامی سەرپێچیکردن و پابەندنەبوون بەڕێنمایی و ڕێککارەکانی هاتووچۆوە ڕوودەدات.