چینییه‌كان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 15 چركه‌دا ئایفۆن 13 يان هاككرد

له‌ پێشبڕكێیه‌كی جیهانی و له‌ كارێكی چاوه‌ڕنه‌كراودا، گروپێكی هاككه‌ری چینی له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 15 چركه‌دا توانیان" ئایفۆنی 13 پڕۆ"  هاك بكه‌ن.

ئه‌و گرووپه‌ هاككه‌ره‌ی چینی له‌رێگه‌ی پرۆگرامێكی  تایبه‌ت به‌ خۆیان كه‌ له‌ دووره‌وه‌ كاری پێده‌كرێت، توانیان سه‌ركه‌وتووبن له‌ جێبه‌جێكردنی هاككردنه‌كه‌یان.

ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌ڕسوڕمان بوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ئه‌پل" خێرایی له‌ هاك كردنه‌كه‌ بوو ،چونكه‌ ئه‌وان وایان مه‌زنده‌ ده‌كرد هاككردنه‌كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی بخاێنێت .

شایانی باسه‌ گروپێكی تر له‌ هاككه‌ران به‌ناوی( Pangu) توانیان  سیسته‌می به‌رگری "ئه‌پل" بشكێنن ، له‌ به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای "ئه‌پل" به‌بڕی (300) هه‌زار دۆلار گرووپه‌كه‌ی خه‌ڵات كرد.

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ربیه‌ نیوز