هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته‌ ساڵێك .. منداڵێكی كورد ده‌بێته‌ مانشێتی رۆژنامه‌یه‌كی سویدی

رۆژنامه‌ی fermbi tiding سویدی لاپه‌ڕه‌یه‌كی رۆژنامه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئایسه‌ل مسته‌فا كچه‌ كوردێكی نمایشكاری جل و به‌رگ كه‌ هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته‌ ساڵێك ته‌رخان ده‌كات.

ئایسه‌ل مسته‌فا خه‌ڵكی شاری عه‌فرینی كوردستانی سوریایه‌و له‌شاری فیمبربی سویدی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

ئایسه‌ل له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام 51 هه‌زار فۆڵوی هه‌یه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی جل و به‌رگی جیهانی وه‌ك ئه‌مریكاو چین و سوید ده‌ست نیشانكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بخاته‌ روو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ریفان مسته‌فا دایكی منداڵه‌كه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی زاگرۆس عه‌ره‌بی گوتی: له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای دروست كردنی جل و به‌رگی منداڵان گرێبه‌ستمان هه‌یه‌،چونكه‌ منداڵه‌كه‌م شێوه‌كه‌ی بۆ ریكلام گونجاوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ سویدییه‌كه‌ له‌باره‌ی ئایسه‌ڵ ده‌ڵێت: له‌و ته‌مه‌نه‌ بچووكه‌دا خۆشه‌ویستی بۆ كامیرا هه‌یه‌و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ وێنه‌گرتن خۆی بگونجێنێ.