هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران هاووڵاتییه‌كی كوردی ته‌مه‌ن 66 ساڵیان ده‌ستگیر كرد

 هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شنۆ  له‌ كوردستانی ئێران ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە ده‌ستگیر كراوه‌.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌:  ئێواره‌ی  ڕۆژی سێشەممه‌ 19 ى 10 ى 2021 ، هاووڵاتییەکی خەڵکی ”بابخاڵاوێ“ی شنۆ بە ناوی عەبدوڵڵا شاداب تەمەن66 ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستگیركراوه‌.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا شاداب نەزانراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، کە ئەم هاووڵاتییە بە ساڵاچووە نەخۆشی دڵی هەیە.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ شاره‌ كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ بانگهێشتكردنی ئه‌و كوردانه‌ی نزیكن له‌ پارته‌ كوردستانییه‌كان  یاخود چاڵاكوانی سیاسی كوردن ، به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاووڵاتی كورد ده‌ستگیركراون و له‌ زیندانه‌كانی ئێراندان و چاره‌نووسیان نادیاره‌.