میوه‌ی شلك مرۆڤ له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ دوور ده‌خاته‌وه‌

زۆرێك له‌ هاووڵاتیان،تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌بن وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره‌ وجه‌ڵته‌ی دڵ ،بۆیه‌ ده‌تواندرێت به‌شێوه‌یه‌ك خۆمان له‌تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌رێگه‌ی جۆره‌كانی خوارده‌مه‌نی و میوه‌كان بپارێزین.

نووسه‌ر " جیسیكا نیبز" له‌راپۆرتێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی "دیلی ئكسپرس"ی به‌ریتانی بڵاوكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت"  به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك خواردنی هه‌ندێ له‌ خوارده‌مه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین و مادده‌ی ئاسن،كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و هه‌ندێ میوه‌ به‌سووده‌ بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلیسترۆل،پاراستنی دڵ.

به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌گۆڤاری "نیوترینتس" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ خواردنی میوه‌ی شلك مرۆڤ  له‌تووشوبوون به‌نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ دوورده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره‌ و قه‌ڵه‌ون  له‌ هه‌مان كاتدا رێژه‌ی پرۆتینی كۆلیسترۆلیان زۆره‌ پێویسته‌ ئه‌م میوه‌یه‌ بخۆن.

نووسه‌ر جیسیكا له‌و باره‌ویه‌و ده‌ڵێت" زۆری رێژه‌ی كۆلیسترۆل فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ، بۆیه‌ خواردنی 7 دانه‌ له‌ شلك له‌ ژه‌مێك یان له‌دوو ژمه‌دا، مرۆڤ له‌ نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ دوور ده‌خاته‌وه‌ ، چونكه‌ میوه‌ی شلك مادده‌ی سۆدیۆم و چه‌وری و كۆلیسترۆلی  تێدانییه‌".

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌لسۆمه‌رییه‌